بیروڕا: هەمووشتێک ئەنجامدرا تاوەکوو ژیانی دۆسکی بۆ هەمیشە پڕبێت لە جەورو ستەم و وەدەرنان

بیروڕا: هەمووشتێک ئەنجامدرا تاوەکوو ژیانی دۆسکی بۆ هەمیشە پڕبێت لە جەورو ستەم و وەدەرنان

ژیار عەلی

لە بەرواری [] بڵاوکراوەتەوە Feb 02, 2022

هاوبەشکردن:

[addtoany]
02/05/2022

کوشتنی دۆسکی ئازاد وەبیرهێنانەوەیەکی دیکەیە کە دروشمی «ژیانی تانسەکان گرنگە» تەنها دێڕێکی بەتاڵ نییە!

هەرچی لەدەستهاتووە ئەنجامدراوە تا نەک تەنها ژیانی دۆسکی بکرێتە ژیانێکی پڕ جەورو ستەم و وەدەرنان، بەڵکو لەپاش مردنیشی و ئەنجامی پاش مردنەکەشی ئەوە نیشان دەدەن کە کۆمەڵگا حەزێکی بێ ئەندازەی بە سوکایەتیپێکردنی هەیە. لە هەڵە ناونانی ڕەگەزەکەیەوە بگرە، هەرچەندە کە چەندین جار ئاگادارکراونەتەوە کە وا نەکەن. هەتا دەگاتە هەڵە-ناونان و شەیرکردنی وێنەکانی پێش ڕەگەز گۆڕینی. لە هەر قۆناغێکدا، وەک ئەوەبوو کۆمەڵگا بڵێت «کوشتنت بەس نییە، ئێمەش دەتکوژینەوە.»
چیتر لە وڵاتێک چاوەڕێدەکەیت کە بکوژێک دەتوانێت بێت و تاوانە بەدەکەی ئەنجام بدات و ئازادانە شوێنەکە جێبهێڵێت؟ لە وڵاتێکدا کە مەرگ تەنها ئەوکاتە پێی دەزاندرێت کە کەسوکاری قوربانییەکە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن و شوێنی تەرمەکە ڕابگەیەنن. ئەی چی دەبوو ئەگەر هەر پەیوەندییان نەکردبووایە؟ تەرمەکەی لەنێو شاخەکاندا شیدەبۆوە و تەواو؟

ئارەزووی دۆسکی جوانکاری بوو، هەر بۆیە لە ناخەوە و لە ڕوخساریشیدا جوانی خۆبوون ی نیشاندەدا. ئەو نموونەیەکی زیندووی ئازایەتی و شانازییە، دەبێت هەمووان بێنە سەرخەت و کاربکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانبار و کۆمەڵگا بکەنە شوێنێکی سەلامەت بۆ تاکەکانی کۆمەڵگای پەلکەزێڕینە لە تەواوی جیهاندا. ئازادی لە کوردستان بە واتای ئازادبوون لە هۆمۆفۆبیا و ترانسفۆبیا دێت، ئازادبوون لە بێڕێزیکردن بە ژن و ئەو جەنگە بێکۆتایەی بە جەستەی ژن و ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەفرۆشرێت. نەخێر نابێت چیتر کات بەفیڕۆبدرێت.

تەنها دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ژنێکی تەمەن هەژدە ساڵان لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی بە کوژراوی دۆزرایەوە، کە لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەیەوە کوژرابوو. دێکان تۆفیق عەلی، کە ئێستا یەکەمین ژنە کە بە ناوی خۆیەوە نێژراوە لەو گردەی کە سەدەها جەستەی ئەو ژنانەی بەبێ ناو لێ نێژراوە کە بە بیانووی شەرەفەوە کوژراون. ئەم گۆڕانکارییە گرنگە، بەڵام دەبێت گۆڕانکاری سیستماتیکی بخوڵقێنین. دەبێت فشار بخەینە سەر یاسا تا هەموو نیشانەیەکی سوکایەتی بەرامبەر ژن و کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بەجدی وەربگرن. تەنانەت ئەگەر تەنها «پەیامێک» بێت، یاخود هەڕەشەیەک، یاخود ڕاگەیاندنێک: پێویستە یارمەتی کاریگەر هەبێت. دەبێت شوێنێکی سەلامەت هەبێت کە قوربانییەکان بتوانن بچن و تێیدا پارێزراو بن.

هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەم شێڵتەر هەن بۆ ئەو ژنانەی لەژێر هەڕەشەدان، کە بە هیچ جۆرێک کەسانی ترانسجێندەر، یاخود ئەوانەی خۆیان لە پێناسەی باوی نێر و مێ نابیننەوە، ناگرێتەوە. هەروەها دەبێت تیشکی زیاتر بخرێتە سەر پەروەردەی پێشوەختە لەبارەی پرسەکانی سێکس و جێندەر. پەروەردە هەموو شتێک نییە، بەڵام زۆر گرنگە.

لەکۆتایشدا، دەبێت ستراتیجییەکی زۆر کاریگەرتر هەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی بچووک و سوک لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەو ڕاستییەی کە کەسانێکی زۆر هەڵگری چەکن بەبێ مۆڵەت، لە ڕاستیدا هەمووان ئازاد دەکات لە ئەنجامدانی تاوانی کوشتن. لە هەموو حاڵەتێکدا، دەبێت کاربکەین لەسەر ئاستی یاسایی، سیاسی، پەروەردەیی، هەروەها مرۆڤدۆستی. دەبێت کربکەین بۆ دۆسکی، و هەموو ئەو ڕەگەز گۆڕە بێتاوانانەی لێرە دەژین، پێش ئەوەی ئەوانیش ببنە قوربانی بەها خێڵەکییەکان.

وتارەکەت بەدڵ بوو؟ ڕات چییە؟

بیروڕا: هەمووشتێک ئەنجامدرا تاوەکوو ژیانی دۆسکی بۆ هەمیشە پڕبێت لە جەورو ستەم و وەدەرنان

  1. Ta kay leman bkwzhret azar bdreyn regryman le bkre law zhyanay ka amanawe regry la ragaz gorenman pewesta yasayak da bnre bo kasany lgbtw parastnyan 7wkwmat byan pareze aw bkwzha lagal kasw kare doskish dasger bkren baje aw tawana qezawnayan ban Bo away chett kas nawere tawanw na7aqe la kasany lgbt bkat

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

  • Recent Posts

  • Categories

  • Get more stuff

    Subscribe to our mailing list and get interesting stuff and updates to your email inbox.

    Thank you for subscribing.

    Something went wrong.

  • Tag

  • Get more stuff

    Subscribe to our mailing list and get interesting stuff and updates to your email inbox.

    Thank you for subscribing.

    Something went wrong.